ناس كورد_
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی لەپاش دەنگدان لەسەر هەندێ بڕگەی یاسای دادگای فیدراڵی جەختیكردەوە لەم خولەدا یاسای نەوت و گازیش دەردەكەن كە زۆر لە كێشەكانی مامەڵەكردنی هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی لە پەراوێزی دەنگدان لەسەر هەندێ مادەی یاسای دادگای فیدراڵی (4 ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند هەندێ یاسای پەكخراو هەن پەرلەمان دەریاندەچوێنێت وەك یاسای نەوت و گاز، ئەمەش لەو یاسایانەیە دەستور بەپێویستی داناوە.
سەرۆكی پەرلەمان وتیشی " یاسای نەوت و گاز میكانیزمی مامەڵەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكات لەگەڵ پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانیتری نەوت و گرنگی تەواوی پێ دەدەین لەماوەی داهاتوو".
سەبارەت بە یاسای بودجەی 2021 یش حەلبوسی وتی "لەماوەی چەند ڕۆژێكدا دەیخەینە بەرنامەی كارەوە بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدان".