گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تویتێک لە مستەفا کازمییەوە لەبارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق

2021.03.04 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێک لە مستەفا کازمییەوە لەبارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەخێرهاتنی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق دەکات و دەڵێت، بەخێربێن بۆ نیشتمانی سۆمەر و بابل و ئاشور، خاكی پێغەمبەران و پیاوچاكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا (پێنجشەممە 4ی ئادری 2021) ڕایگەیاند، "عێراق بە گەل و حكومەتەوە، بەگەرمی پیشوازیی لە پاپا فرەنسیس دەكات."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " خاكی میسۆپۆتامیا لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیەكی مێژویی دیداری ئاین و هزر و بەها مرۆییە بەرزە هاوبەشەكانە، قەداسەتیان بەخێربێن بۆ نیشتمانی سۆمەر و بابل و ئاشور، خاكی پێغەمبەران و پیاوچاكان."

 

 

بەپێى کارنامەى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان کە بڕیارە سبەى  ڕۆژى هەینى بگاتە عێراق، یەکەمجار لەفڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى دادەبەزێت و بەفەرمى لەلایەن بەرپرسانى باڵاى عێراقەوە پێشوازى لێ دەکرێت و بۆ ماوەى 4 ڕۆژ دەمێنیتەوە و چەندین چالاکى ئەنجامدەدات و سەردانى شارى هەولێریش بەشێکە لەکارنامەى سەردانەکەى.