گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە بە کارتی بانکی

2021.03.04 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە بە کارتی بانکی

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ئەم مانگە موچە لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە دابەشبکرێت و بەڕێوەبەری گەنجیینەی یەکی سلێمانیش دەڵێت، هیچ ڕێنماییەکمان لەوبارەیەوە بۆ نەهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (4ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، بۆ ئەم مانگە بەهەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو موچە دابەشدەکرێت و هیچ بڕیارێک نییە دابەشکردنی موچە بکرێتە کارتی بانکی.

 

هاوکات حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕەتیکردەوە موچە لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەشبکرێت و وتی، "هیچ بڕیارو ڕێنماییەک لەوبارەیەوە نەهاتووەتە گەنجینەکان".

پێشتر باس لەوەکرا حکومەتی هەرێمی کوردستان 15ی ئاداری 2021ەوە سیستمی بە ئەلیكترۆنی كردنی كارتی بانكی بۆ موچە خۆران و هاووڵاتیان دەخاتەکارو ئەوەش کارئاسانی زۆر دەکات بۆ هاووڵاتیان.

 

دەنگۆی ئەوەش هەبوو بەهۆی بەکارخستنی  كارتی بانكی موچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیان لە بانکەکانەوە دابەشدەکرێت بەڵام وەزارەتی دارایی ئەوە ڕەتدەکاتەوە.