ناس کورد-
دەرهێنەری دیاری کرد، جەلیل زەنگەنە لەبارەی فیلمی 09 کە دوێنێ نمایشکردنی دەستپێکرد لە لێدوانێکیدا بۆ پەیانێری ناس کورد ڕایگەیاند، وەک لایەنی تەکنیکی کارێکی زۆر باش بوو و ئەکتەری بەتوانان و جوانی تێدایە و لەڕووی دەرهێنان و وێنەگرتنەوە زۆر ڕێک و پێک بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو دەرهێنەر کوردە دەشڵێت، بەڵام ناوەڕۆکی فیلمەکە کەمێک لە کۆمەڵگەی کوردی و تێگەیشتنی کوردەوە دوورە و پێویست بوو ڕۆحی کوردەواریان لێ نزیک بکردایەتەوە.
فیلمی 09، فیلمێکی كوردییە لە چەشنی "تاوان و نهێنی" و دوێنێ چوارشەممە نمایشکردنی فیلمەکە دەستیپێکرد.
فیلمەكە لە نواندنی ماهیر حەسەن، شوان عەتوف، سیروان جەمال، چریکە عەبەڕەش، بێساران جاسم و ژاڵە رەسوڵ-ە، هەریەك لە بەختیار فەتاح و سامان جەلال كاری بەرهەمهێنانیان بۆ كردوە.