ناس کورد-
پارێزەری سزادراوانی بادینان لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی دەسگیرکراوانی بادینان هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە و پێچەوانەی یاسایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەشدار حەسەن، سەرۆکی بۆردی پارێزەرانی ستاندەر بۆ بەرگری لە کەیسی سزادراوانی بادینان (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وتەی سزادراوانی بادینان و تۆمارە دەنگیەکانیان و ئەو گروپ چاتانەی کە بڵاوکراونەتەوە، جگە لەوەی تێکڕای ڕەت دەکەینەوە لە هەمان کاتدا سەرپێچیی یاسایە لەبەر ئەوەی هێشتا بڕیاری دادگا پلەی بنبڕی وەرنەگرتووە و ئەو ئامێرە شەخسییانەی کە دەستی بەسەرداگیراوە وەک لاپتۆپ و مۆبایل و ..هتد دەستکاری و یاری پێکراوە، چونکە بەبێ حزوری سزادراوان ئامێرەکانیان کراونەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بە پێی ماددە ۸٤ لە یاسای سزاکانی عێراقی ناكرێت بەبێ (حضور)ی تۆمەتبار ( الاشياء المضبوطة ) بکرێتەوە ليره دا (اشياء مضبوطه ) هەموو ئەو ئامێرانە دەگرێتەوە. "