گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان بۆچیە؟.. بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم وەڵام دەداتەوە؟

2021.03.04 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان بۆچیە؟.. بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم وەڵام دەداتەوە؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەیان لەبارەى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل بۆ کۆکردنەوەى زانیارییە لەسەریان و تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ پێدانى ژمارە پێیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (4ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، تا ئیستا بڕیاری کۆتایی لەبارەی پێدانی ژمارە یاخود دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدراوە کە لەخوار مۆدێلەکانى (2019-2020-2021)وەن.

 

وتیشى، لە 7ی ئازاری 2021ەوە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان فۆڕمێکیان پێ پڕدەکرێتەوەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش تاوەکو 25ی ئازارە، دواتر فۆڕم بۆ هیچ کەسێک پڕناکرێتەوە.

 

لەبارەی ئەوەی ژمارەیان پێ دەدرێت یاخود دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم جەختی لەوەکردەوە، "هیچ بڕیارێک نییە کە ژمارەیان پێ دەدرێت یاخود دەستیان بەسەردا بگیرێت".

 

ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم بۆ "ناس کورد" دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی ھاتووچۆی ھەرێم  (4ى ئازارى 2021) ئاگادارى خاوەنى ئۆتۆمبێلەکانى خوار مۆدێلى کردەوە کە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ بکەن بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمێکى تایبەت بە کۆکردنەوەى زانیارى و ئامار.