ناس کورد-
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەڕێژەی زیاتر لە %5 بەرزبووەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت 67 دۆلاری تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە سێ دۆلاری چووەسەر و بەرامبەر 67 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 64 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەڕێژەی زیاتر لە %5 بەرزبووەتەوە.