ناس کورد-
سەركردایەتییەكی پارتی ڕایگەیاند، كۆمەڵ مەرایی بۆ بكوژانی عەبدوڵڵا قەسرێ دەكات و ناوی بکوژانی بڵاوناکەتەوە، دەشڵێت، پارتی دەبێت مەمنون بێت کە ساڵی داھاتوو کۆمەڵ رووداوی کوشتنەکە نەخاتە ئەستۆی پارتی و حکومەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی (پێنجشەممە 4ی ئاداری 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "کەناڵەکەی حیزبی کۆمەلی دادگەری کوردستان ( کۆمەڵی ئیسلامی ) لە یادی کوژرانی مەلا عەبدوڵلای قەسرێ، نە ئاماژەی بە شوینی کوژرانی داوە و نە ئاماژەی بە بکوژان و لایەنی پشت کوشتنی مەلا عەبدوللا داوە، ئەم ھەواڵە جگە لەوە مەرجەکانی ھەواڵێکی رۆژنامەوانیی تێدا نییە و مەرایی کردنە بۆ بکوژانی، ھەروەھا شاردنەوەی ڕاستییەکانیشە ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پارتی دەبێت مەمنوون بێت کە ساڵی داھاتوو کۆمەڵ رووداوی کوژرانی مەلا عەبدوڵلای قەسرێ نەخاتە ئەستۆی پارتی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ."