گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەرێم لەبارەى بودجەوە ’’گەرەنتى’’ لەبەغدا وەرگرتووە

2021.03.04 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم لەبارەى بودجەوە ’’گەرەنتى’’ لەبەغدا وەرگرتووە

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەى (المدى)ى عێراقى بڵاویکردەوە، بەرپرسانى کورد گەرەنتى ئەوەیان لە بەغدا وەرگرتووە بەبێ ڕێککەوتنى هەرێم و فیدراڵ و بە زۆرینە پڕۆژەى بودجە تێنەپەڕێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسعەد مورشیدى ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (4ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕەنگە سەرۆکایەتى پەرلەمان بەنوسراوێک داواى دیاریکردنى ڕۆژێک بکات بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەى بودجە و ئومێدیش دەکەن لەچەند ڕۆژى داهاتوودا ئەوە بکرێت.

 

مورشدى باسى لەوەشکردووە، دەستەى سەرۆکایەتى بۆچونێکى دیکەشیان هەیە و گرفتێکى دیکەشیان لەبارەى یاساکەوە هەیە ئەوەى کە پەیوەستە بەماف و ئەرکەکانى هەرێمى کوردستانەوە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى یاسایى پێى باشە، سەرۆکایەتى پەرمان بژاردەکە بۆ پەرلەمانتاران بەجێبهێڵن ئیدى ئایا بەدەنگدان لەسەر بودجەکە یاخود بەڕەتکردنەوەى تەواوەتى یاخود لابردنى چەند بڕگەیەک و ڕێککەوتن لەسەر چەند بڕگەیەکى ترى جێگرەوە و هەر بڕیارێکیش بدرێت بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە.

 

مورشدى داوادەکات، ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێمدا بەئاشکرا لەپەرلەمانەوە بخرێنە ڕوو و بەدەنگدان ڕەتکردنەوە یاخود پەسەند کردن یەکلایى بکرێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، حەسەن فەدعەم ئەندامێکى ترى لیژنەکە باسى لەوەکردووە، هێشتا ناکۆکییەکان لەبارەى ئەو مادانەى بودجەکە کەپەیوەستە بەهەرێمەوە بەردەوامە و تا ئێستا چارەسەر نەکراون.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هێزە سیاسیەکان لەبەغدا واى دەبینن هەرێم لەدانوستانەکان بۆ چارەسەر کردنى کێشەنەوتییەکان جدى نین و دەشیانەوێت هەموو مافەکانیان پێبدرێت بێ ئەوەى ڕێکەوتنەکان جێبەجێبکرێن.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، هێشتنەوەى بودجەکە بەو شێوەیە بەبێ بوونى ئیرادەیەکى ڕاستەقینە بۆ تێپەڕاندنى واتا تێنەپەڕاندی و ئەوەش کارێکە نابێت لێى بێدەنگ بن لەبەر ئەوەى وا دەچنە مانگى سێیەمى ئەمساڵەوە.

 

هەر لەسە ر ئەو پرسە، خالیدە خەلیل ڕەشۆ پەرلەمانتارى پارتى لەبەغدا رایگەیاندووە، هەڵویستى هەندێ لایەنى شیعە ناڕوونە  لەسەر دەقى تایبەت بەدیاریکردنى ماف و پابەندبوونەکانى هەرێم.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەندێ لایەن هەیە داواى ڕادەستکردنى 460 بەرمیلى ڕۆژانە دەکەن و هەندێکى تریش چاوەڕوانى ڕادەستکردنى تەواوى ئەو نەوتەن کە دەردەهێنرێت.