گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى جلوبەرگەکانى دەکات

ژنە مۆدێلەکەى سەر فەرشى سورى فیلمى 09 کێیە؟

2021.03.04 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە مۆدێلەکەى سەر فەرشى سورى فیلمى 09 کێیە؟

ناس کورد-

 

ناتالیا جاف ئەو ژنەى لەسەر فەرشى سورى نمایشى فیلمى (09) زومى کامێراى رۆژنامەنوسانى بەلاى خۆیدا ڕاکێشا جەختدەکاتەوە کە سنور دانانێت بۆ ئەو جلوبەرگانەى دەیپۆشێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناتالیا زیاتر وەک مۆدێلیست دەرکەوتووە، بەڵام خۆى بە مەیکەپ ئارتێست و بلۆگەر دەناسێنێت و کارى ریکلام دەکات و لە کوردستان و نەرویج ژیان بەسەر دەبات.

 

پۆشینى جلوبەرگى نیمچەرووتى ناتالیا لەکاتى چوونى بۆ نمایشى فیلمى (09) لە سلێمانى کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و رەخنەى زۆرى لێگیرا. لەم میانەیەشدا شێخ ئاوات نەقشبەندی مامۆستای ئاینی، لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی "هەژاری موکریانی ئەڵێت، ئەوانەی بە جلوبەرگ خۆیان نواندووە لە حەماما بیانبینی ئەبێ چ تەیرێ بن".

 

"رۆژانە ئەقڵم چى بیبرێت ئەوە لەبەردەکەم، بەوە نابیت بە کەسایەتییەکى خراپ ئەگەر جلەکانت رووت بێت"، ناتالیا ساڵى رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى لەبارەى کاردانەوەکانى سەر جلوبەرگەکانى وا دەڵێت.

 

ئەمە یەکەمجار نییە ناتالیا کارەکانى کاردانەوەى زۆرى لێدەکەوێتەوە، پیشتریش زۆربەى دەرکەوتنەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێی قسەو باسى زۆر.

 

ناتالیا دەڵێت "کە خەڵک کۆمێنتم لەسەر دەدات، بینەرم زۆر دەبێت، ریکلامم زیاتر دەبێت و پارەى زیاتریش پەیدا دەکەم، نرخى ریکلامیشم بەرزە، کۆمێنتى خەڵک بە چاک و خراپ بەرەو پێشمەوە دەبات".

 

هەروەها نایشارێتەوە کە خەڵک هەبووە لە رێگەى ریکلامەوە هەوڵیداوە پەیوەندى لەگەڵدا دروستبکات، بۆیە ئێستا خۆى وەڵامى تەلەفۆن ناداتەوە و کەسێکى تر وەڵامى پەیوەندییەکانى دەداتەوە.

 

لەبارەى ئاینیشەوە دەڵێت "ئاین شتێکى تاکەکەسییە و هەر کەسەو لەسەر ئاینى خۆیەتى و بڕوام بەخودا هەیە".

 

لەبارەى ئەوەى هاوسەرگیریی کردووە یان نا، ناتالیا هیچ وەڵامێک ناداتەوە، بەڵام دەڵێت خاوەنى کوڕێکە.