گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روانگەی مافی مرۆڤ: چەند سەربازێکی عێراقی دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵێکی پێنج ساڵان و دایکی

2019.05.31 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
روانگەی مافی مرۆڤ: چەند سەربازێکی عێراقی دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵێکی پێنج ساڵان و دایکی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا چەند سەربازێکی عێراقی لە بازگەیەکی شاری موسڵ دەستدریژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵێکی پێنج ساڵان و دایکی، روانگەی مافی مرۆڤی عێراقی هێنایە دەنگ و لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەی روانگەی مافی مرۆڤی عێراقی کە ئەمڕۆ (هەینی) بڵاوکرایەوە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە سزا بدات. . روانگەکە لە راگەیەندراوەکەیدا هۆشداری ئەوە دەداتە حکومەتی عێراق "نابێت ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە بە هیچ شێوەیەک لە سزاو یاسا دەربازیان بێت". . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ڕەفتاری ئەو سەربازانە بەدەرە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتیەوە و تیایدا بەشێوەیەکی ئاشکرا و روون هەموو دیسپلینە سەربازییەکانیان پێشێلکردووە و بەشێوەیەکی نامرۆییانە بەشێوەی گروپ لە شوێنی کارەکەیان لاقە و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر منداڵەکە و دایکی. . هاوکات وەزارتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دوو سەربازەی کە لە کاتی تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتوون دەستگیرکراوون، ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان. . وەزارتی بەرگریی عێراقیش روونیدەکاتەوە، دەستکراوە بە کۆکردنەوەی زانیاریی دەرباری ڕاستی و درووستی ڕووداوەکە. .