گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرپرسێکى سەربازى ئەمەریکا دوو مەترسى لەسەر عێراق ئاشکرا دەکات

2021.03.04 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى سەربازى ئەمەریکا دوو مەترسى لەسەر عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەرپرسێکى سەربازى ئەمەریکا دوو مەترسى سەرەکى لەسەر عێراق ئاشکرا دەکات کە یەکەمیان گروپە چەکدارەکانى سەر بەئێرانە و دووەمیشیان پرسى ئابورییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەرى "دێڤینس وان"ى ئەمەریکى (4ى ئازارى 2021) لەمیانەى ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاشکراى کرد، گەورە بەرپرسانى سەربازى ئەمەریکا ترسیان لەوە هەیە گروپە چەکدارەکانى عێراق پەلکێشى شەڕێکى ناوخۆ بکرێن.

 

لاى خۆشیەوە، ژەنراڵ پۆڵڤەرت، فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا بەماڵپەڕەکەى ڕایگەیاندووە، لەو باوەڕەدایە کە دوو هەڕەشەى سەرەکى لەسەر عێراق هەیە لەئێستادا ئەویش یەکەمیان گروپە چەکدارەکانى ژێر سایەى حەشدى شەعبیە و دووەمیشیان مەترسییە ئابوورییەکانە.

 

بەوتەى ئەو فەرماندەیە، هەردوو ئەو مەترسییە گەر ڕێگرى لێ نەکرێت و  بەبێ چاودێرى بهێڵرێتەوە  ئەوا هەموو ئەو دەستکەوتانەى کە بەدەستهاتوون لەناو دەبەن.

 

 پۆڵڤەرت باسى ئەوەشى کردووە، گروپە چەکدارەکانى عێراق زۆرجار دەبنە هۆى لەباربردنى هاتنە کایەى  بڕیارى ئەمەریکى و عێراقییەکان.