گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دابەشکردنى ڤاکسین لە هەرێم دەستى پێکرد

2021.03.03 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى ڤاکسین لە هەرێم دەستى پێکرد

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، بڕیارى دابەشکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەمڕۆوە دراوە و وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێم (چوارشەممە 3ى ئازارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە،  وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و  پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19ی دا.



ڕونیشیکردووەتەوە، لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەمڕۆوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت، وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەپێی ڕێنمایی و پلانی نیشتمانی داڕێژراو دەبێت.

 

ئاسۆ حەوێزى باسى لەوەشکردوە، ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم "Sinopharm" ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و ڕێکارەکانی دەستنیشانکراو.

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئەوەشى ئاشکراکردوە، بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لە هەموو هەوڵەکانی دابینکردنی بڕی زیاتری ڤاکسین بە پاڵپشتی و ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ بۆ چین و توێژەکانی تری مەترسیدار لە کۆمەڵگا لەپێناو دوورخستنەوەی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.