گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارێزگای هەولێر: بازگاکانی هەولێر دادەخەین

2021.03.03 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگای هەولێر: بازگاکانی هەولێر دادەخەین

ناس کورد-

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بازگەکانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، بەڵام بڕیارەکە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە کە ئەمشەو کاتژمێر 12:00ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاووڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.   "