گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئومێد خۆشناو بۆ یەکێتی: پارێزگای هەولێر بە هی خۆتان بزانن

2021.03.03 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئومێد خۆشناو بۆ یەکێتی: پارێزگای هەولێر بە هی خۆتان بزانن

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر و داوادەکات، پارێزگای هەولێر بەهی خۆیان بزانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی ئاداری 2021) ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ، بەیاوەری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ، سەردانی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتییمان کردو وێڕای سوپاس و پێزانین کە لەماوەی ڕابردوو لە کەرەنتین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەئکیدمان لەوەکردەوە وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکان دەبین و  بەبێ لایەنانە مامەڵە دەكەین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكان هەبێت و بەهۆی ئەو پەیوەندی و هاوکارییەی لایەنە سیاسیەکانی هەولێر، ببینە نوێنەری هەموو لایەنەکان تاوەکو خزمەتکاری سەرجەم هاوڵاتییانی خۆمان بین."

 

ئەوەشی وتووە، "دەمانەوێت دڵنیایی بدەینە تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکان کە پارێزگای هەولێر بەهی خۆیان بزانن و وەکو پارێزگاری خۆیان سەیری ئێمە بکەن، ئێمە وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ لقی 2ی پارتی دەکەین، بەهامان شێوە لەگەڵ مەڵبەندی 3ی یەکێتی و تەواوی حزب و لایەنەکانی تر دەکەین."

 

لەلایەن خۆیەوە، د. رێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کردووەو ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی نیشانداوەو ڕایگەیاندووە، "پارێزگاری هەولێر بەهی خۆمان دەزانین و وەكو مەڵبەندی3ی یەكێتیی هاوكاری حكومەت و پارێزگای هەولێر دەبین".