گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارەگای بارزانی

ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

2021.03.03 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

 ناس کورد-

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا كرد و لەبارەی ڕەوشی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان كرد، ئەندامێكی دەستەی بەرێوەبردنی پەیەدەش هاتنی ئەو شاندە بە "پێشوازیكردن لە داعش" دەداتە قەڵەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، ئاماژە بەوە دەكات ئەمڕۆ ( 3 ئازاری 2021) لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نەسر هەریری سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كردووە. بەپێی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا ناوچەكە تاوتوێ كراوە، "لەكۆبوونەوەكەدا بارازانی ئەوەشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان داوە جێگەی نیگەرانین".

 

پێشتر، ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پارتی یەكێتی دیموكراتی، ئاڵدار خەلیل ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەولێر گرت و ڕایگەیاند، "داعشەكان ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات و بەرێزلێگیراوی دەچنە هەولێر"، ئەمەش وەك پەرچەكردارێك بۆ سەردانی نەسر ئەلحەریری لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ شاری هەولێر.  

 

ئاڵدار خەلیل لە میانەی پۆستێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، (3 ئازاری 2021) دەڵێت: "ئەو داعشانەی بەر لە سێ ساڵ چەند كیلۆمەترێك لە هەولێرەوە دووربوون، ئەمڕۆ بەرێزەوە دەچنە ناو شارەكە". 

 

هەروەها دەڵێت، "بەكرێگیراوە تیرۆریستەكان، ئەوانەی خەڵكە عەفرینیان ئاوارەكرد و لەناویان بردن، هەمان شتیشیان كرد لە سەری كانی و گری سپی، ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات دەچنە هەولێر".