گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆناى عێراق قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە

2021.03.03 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆناى عێراق قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە

ناس کورد- 

لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدا قەدەغەى هاتووچۆ لە ڕۆژانى هەینى، شەممە و یەکشەممە بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى فەرمى (چوارشەممە 3ى ئازارى 2021) لەزارى سەرچاوەیەکى لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، لیژنەکە بڕیاریداوە قەدەغەى هاتووچۆى گشتگیر لە ڕۆژانى هەینى، شەممە و یەکشەممە بەردەوام بێت.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردووە، هەروەها قەدەغەى هاتوچۆى ڕێژەیى وەک پێشتر لە دواى کاتژمێر هەشتى ئێوارەوە بەردەوام دەبێت.

 

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتووش بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا هەڵدەسەنگێندرێت و ڕاپۆرت لە بارەیەوە پێشکەش دەکرێت.