ناس کورد-
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەدۆسیەى تۆمەتبارانى مەرزى پەروێزخان ئاشکرایکرد، دۆسیەى سەرجەم تۆمەتبارانى کەیسى ساختەکارى پسوڵە داخراوە و تۆمەتباران ئازادکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەدۆسیەکە ئەمڕۆ چوارشەممە تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند "دۆسیەى ئەو تۆمەتبارانە کە بەشێکیان بەرپرس بوون و پێشتر دادگاى قۆرەتوو فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردبوون داخراوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، دواى ئەوەى دۆسییەى ئەو تۆمەتبارانە چووەتە دادگاى تەمیز پێداچوونەوەى پێدا کراوە و دواتر بەپێى یاسا ئەو تۆمەتبارانە ئازاد کراون و دۆسیەکەشیان داخراوە.
لەدوو مانگى ڕابردوودا بەتۆمەتى ساختەکارى پسوڵە لەمەرزى پەروێزخانى نێودەوڵەتى، دادگاى قۆرەتوو فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک بەرپرسى سنورەکە دەرکرد بەتایبەت بەڕێوەبەرى مەرزەکە و ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان.
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان (2ى ئازارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەت لەو دۆسیەیەدا.