گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوانەی دەکوترێن کەرەنتین دەکرێن؟

وادەى دابەشکردنى ڤاکسین بەسەر پارێزگاکاندا دیاریکرا

2021.03.03 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى ڤاکسین بەسەر پارێزگاکاندا دیاریکرا

ناس کورد- 

 

بەرپرسی کوتانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو بەشە ڤاکسینەی ڕەوانەی هەرێم کراوە بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکریت و پلانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەکارهێنانی ئاشکرا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دەشنێ شەماڵ لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڤاکیسنەکە لە هەولێرەو بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دابەشبکرێت بەسەر پارێزگاکان.

 

وتیشى "دواتر پلانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەکارهینانی ڤاکسینەکە ئاشکرا دەکرێت چۆن دەبێت و بۆ کێ بەکاردەهێنرێت".

 

دەشنێ شەماڵ باسى لەوەشکرد، ڤاکسین (چەند جۆرێکی هەیەو ئەم ڤاکسینەی بۆ کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان ڤایرۆسیێی کوژراوەو ڤایرۆسی لاوازکراو نییە.

 

جەختیشیکردەوە، ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن پێویستیان بە کەرەنتین نییەو هیچ مەترسییەکیشیان لەسەر نییە چونکە ڤاکسینەکە زۆر سەلامەتەو ئەوانەشی بەکاریدەهێنن جارێکی دیکە توشی کۆرۆنا نابنەوە و ڤایرۆسەکە ناگوازنەوە.

 

دوێنێ  یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا (COVID-19 ) گەیشتە بۆ هه‌رێمی كوردستان، کە لە لایەن وڵاتی چینەوە بەخشراوە بە هەرێم.

 

دواى گەیشتنى ڤاکسینەکە، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ڤاکسین بۆ شەش ملیۆن هاوڵاتی دابین دەکەن.