گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەتیک تۆک

چۆن ڤیدیۆیەکى تۆم کرۆز ملیۆنەها کەسى هەڵخەڵەتاند؟

2021.03.03 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن ڤیدیۆیەکى تۆم کرۆز ملیۆنەها کەسى هەڵخەڵەتاند؟

ناس کورد-

 

بڵاوبونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆى تۆم کرۆزى ئەستێرەى ئەمەریکى لەتیک تۆک گوایە سیحرێکى سەرسوڕهێنەر ئەنجامدەدات، دەردەکەوێت فێڵ و تەڵەیەکە لەڕێگەى سود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیاوە و ملیونەها خەڵکى پێهەڵخەتێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ى ئادارى 2021) شارەزایان دەڵێن، ئەو ڤیدیۆیە نمونەیەکە لەڕوداوێکى پڕ مشتومڕ کە نیگەرانى و مەترسیەکانى تەکنەلۆژیا دەردەخات.

 

هەفتەى ڕابردوو هەژمارى deeptomcruise لەسەر تیک تۆک بڵاوى کردەوە، چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى کە تۆم کرۆزى تێدا دەرکەوتووە بەشێوازى هەڵخەڵەتێنرانەى سیحرى ئەوە پیشاندەدات دراوێکى سەردەمى سۆڤێتى بەدەستەوەیە و لەپڕ دراوەکە بەدەستیەوە دیارنامێنێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، وادەرکەوێت ئەو ڤیدیۆییە ملێونەها کەس باوەڕیان پێکردبێت کە دروستە بەتایبەت تێدا ئەستێرەى (زنجیرەى ئەرکى مەحاڵى) تێدا دەرکەوتووە کە یاریەکى سیحرى دەکات بەشاردنەوەى دراوێک.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت،  ئەو گرتەیە ڤیدیۆیە زیاتر لە 11 ملیۆن بینەرى هەبووە بەڵام شارەزایان زەنگى مەترسى لەسەر ناوەڕۆکەى لێ دەدەن.

 

لاى خۆشیەوە سام گریگۆرى بەرپرسى ڕێکخراوى (ويتنس ) کە کارى ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەرانى گرتە ڤیدیۆییەکان لەبوارى مافەکانى مرۆڤدا دەکات دەڵێت، ئەوجۆرە گرتە  ڤیدیۆیانەبوونەتە مایەى ڕاڕایى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى کە بەساختەکارى قوڵ ناسراوە و وادەردەکەوێت کە ئەو ڤیدیۆیانە ڕاستەقینەن.

 

وتووشیەتى ، زۆرجار ئەو جۆرە فێڵ و تەڵەکە  تەکنەلۆژییانە ئافرەتان دەکەنە ئامانج کە ڕاستیەکان دەشارێتەوە و ساختەکان برەو پێدەدات.