گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەى هەولێر لەسەر ’’کەرەنتینکردنى گەشتیاران’’ رونکردنەوە دەدات

2021.03.03 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەى هەولێر لەسەر ’’کەرەنتینکردنى گەشتیاران’’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر رایگەیاند، گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فڕۆکەخانەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە لەبارەى کەرەنتیکردنى گەشتیارانەوە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەوالی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەنالێکی راگەیاندندا:

 

ئاگاداری گشت هاولاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆرانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل