گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەرگی سیاسی و دیبلۆمات

هێرشێك لە ئاڵدار خەلیلەوە: داعش بەڕێزلێگیراوی دەچنە ناو هەولێر

2021.03.03 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێك لە ئاڵدار خەلیلەوە: داعش بەڕێزلێگیراوی دەچنە ناو هەولێر

ناس كورد_

ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی پارتی یەكێتی دیموكراتی، ئاڵدار خەلیل دەڵێت "داعشەكان ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات و بەرێزلێگیراوی دەچنە هەولێر"، ئەمەش وەك پەرچەكردارێك بۆ سەردانی نەسر ئەلحەریری لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ شاری هەولێر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاڵدار خەلیل لە میانەی پۆستێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، (3 ئازاری 2021) دەڵێت: "ئەو داعشانەی بەر لە سێ ساڵ چەند كیلۆمەترێك لە هەولێرەوە دووربوون، ئەمڕۆ بەرێزەوە دەچنە ناو شارەكە".

 

هەروەها دەڵێت "بەكرێگیراوە تیرۆریستەكان، ئەوانەی خەڵكە عەفرینیان ئاوارەكرد و لەناویان بردن، هەمان شتیشیان كرد لە سەری كانی و گری سپی، ئێستا بە جلوبەرگی سیاسی و دیبلۆمات دەچنە هەولێر".

 

ئەم هێرشەی خەلیل پاش ئەوە هات كە نەسر ئەلحەریری سەرۆكی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەردانی شاری هەولێری كرد و لەگەڵ بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە سەرۆكایەتی هەرێم، حەمید دەربەندی كۆبوویەوە. 

me_ga.php?id=2761

 

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوە نەكردووە كە مەبەستی كێیە و لە تێچێنەكانی پۆستەكەشیدا هەندێ لە هاوڕێكانی بەكەسێكی "قین لەدڵ" ناویان بردووە، هەشیانە ئاماژەی بەوەكردووە كانتۆتەكانی ڕۆژئاواش هەمان شتیان كردووە بۆ داعشەكانی ناوچەی خۆیان، ژمارەیەكیش هاوڕای خۆی ستایشی قسەكانیان كردووە.

 

ماوەیەكە پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان و باڵ و گروپە نزیكەكانیان لەدۆخی گرژی و پاشەكشەدایە و هەردوولا یەكتر بە چەند تۆمەتێك تاوانبار دەكەن كە تەوەرەی سەرەكییان هاوكاری توركیا و رژێمی ئەسەد و ئێران و رێكخراوی داعشە. 

 

me_ga.php?id=2760