گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان لەکاتى هێرشە موشەکییەکەى ئەنبار گیانى لەدەستداوە

2021.03.03 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان  لەکاتى هێرشە موشەکییەکەى ئەنبار گیانى لەدەستداوە

ناس کورد-

 

ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا بڵاویکردەوە، بەڵێندەرێکى مەدەنى کە لەگەڵ هاوپەیمانان کاریدەکرد بەهۆى "جەڵتەى دڵەوە" گیانى لەدەستداوە، لەکاتى هێرشى موشەکی بۆ سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێکى ئاژانسەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەرچاوە ئەمنییەکان ناسنامەى ئەو کەسەیان دیارینەکردووە، کە لەکاتى هێرشەکەدا گیانى لەدەستداوە.

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە 10 موشەک هێشکرایە سەر بنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد لەپارێزگاى ئەنبار، کە هێزەکانى هاوپەیمانانى لێجێگیرە.

 

شانەى میدیاى ئەمنى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 10 موشەکى جۆرى گراد لەبنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد کەوتونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى ئەوتۆى لێکەوتبێتەوە و هێزە ئەمنییەکان سەکۆى هەڵدانى موشەکانیان دۆزیوەتەوە.    

  

هاوکات، قەترى سمرمند سەرکردە لە حەشدى عەشایەرى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکرد، بنکەى عەین ئەسەد روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەتەوە سەرەڕاى ئەوەى زیاتر لە 20 هەزار سەربازى عێراقى لێیە لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان.    

  

وتیشى موشەکەکان لە ناوچەى بەیادرى ناحیەى بەغدادییەوە هەڵدراون.