گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کردار نەک قسە

ڕۆحانی: ئیدارەى بایدن هەندێ مامەڵەى لەگەڵماندا گۆڕیوە

2021.03.03 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی: ئیدارەى بایدن هەندێ مامەڵەى لەگەڵماندا گۆڕیوە

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى ئێران رایگەیاند، ئیدارەى نوێى ئەمەریکا هەندێ مامەڵەى لەگەڵیاندا گۆڕیوە بەڵام هیشتا لەسەر زەوى نەبوونەتە کردار، دەشڵێت، بەدەنگى بەرز داواى پاراستنى ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ئێرناى ئێرانى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران لە کۆبونەوەى حکومەتەکەیدا ئەمڕۆ چوار شەممە (3ى ئادارى 2021) ڕایگەیاندووە، گەرچى ئیدارەى نوێى ئەمەریکا کەمێک لەبەرامبەر ئێراندا گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە و دانیان بەهەندێ هەڵەدا ناوە کە پێشتر ترەمپ کردوویەتى بەڵام لەسەر ئەرزى واقیع هیچ هەنگاوێکیان نەبینیووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، سەرەکى ترین پرس بەلاى ئەوانەوە لابردنى سزا سەپێنراوەکانى سەر وڵاتەکەیەتى و پێویستە ئەو پرسەش بەلاى ئەمەریکاوە جیدى بێت.

 

ڕۆحانى وتیشى "لابردنى سزاکان و دەستپێکردنەوە بەڕێککەوتنى ئەتۆمى زۆر ئاسانە و ڕاستە گرفتیشى تێدایە، بەڵام ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت لەلاى هەر 7 وڵاتەکە بەتایبەتى ئەمەریکا و ئێران ئەوا هەردوو وڵات دەتوانن پابەندى هەموو بەڵینەکان ببن و ئەمەریکاش هەموو سزاکانى سەر ئێران هەڵبگرێت و پابەندى بەڵینەکانیشى بێت".

 

بەوتەى ڕۆحانى، ئەو کارانە ئاسانە و دەتوانرێت لەمیانەى یەک دوو ڕۆژدا ئەنجامبدرێت و ئەگەر ئیرادەیەکى جیدیى هەبێت ئەوا لەیەک هەفتەدا ئەوەى لەسەر شانیانە دەتوانن بیکەن.

 

سەرۆک کۆمارى ئێران باسى لەوەش کردووە، ئەوروپییەکان کە پەیوەندییان پێوە دەکەن و قسەیان لەگەڵ دەکەن ئەوانیش هەمان داواکارییان هەیە و پیاندەڵێن ڕێکەوتنەکە دەپارێزن و وا بەدەنگێکى بەرزتریش ئەیڵێنەوە کەدەبێت ڕێکەوتنەکە بپارێزن بەڵام بەقسە و دروشم ئەو دۆخە چارەسەر نابێت.