گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ سوككردنی لێكەوتەكانی كۆرۆنا

بانکى ناوەندیی لە یەک تریلیۆن دینارى قەرز خۆشبوو

2021.03.03 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندیی لە یەک تریلیۆن دینارى قەرز خۆشبوو

ناس کورد-

بۆ سوككردنی لێکەوتەکانى پەتاى کۆرۆنا، بانکى ناوەندى عێراقى بڕیارى کەمکردنەوەى سووى سەرجەم قەرزەکانیدا بەقەرزى یەکەى نیشتەجێ بوونیشەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، بانکى ناوەندى عێراقى (3ى ئازارى 2021) ڕایگەیاندووە، بانکەکەیان سوورە لەسەر ڕەچاوکردنى دۆخى نالەبارى ئێستا کە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە قەیرانى دارايي و ئابوورى لێکەوتووەتەوە، بۆیە بڕیاریداوە سوودەکانى سەرجەم ئەو قەرزانەى دراون بۆ یەک تریلیۆن دینار کەمبکرێتەوە بەم شێویەى لاى خوارەوە:.

 

یەکەم : سوودەکانى بانکى ناوەندى بۆ پڕۆژە گەورەکان لەڕێژەى لە 2% ەوە بکرێتە 1%.

 

دووەم : سوودەکانى قەرزى بانکەکانى نیشتەجێ بوون لە4% ەوە بکرێتە 2%.

 

سێیەم : قەرزەکانى بانکى ناوەندى بۆ نیشتەجێ بوون لە 7% ەوە بکرێتە 5%.

 

چوارەم : سووی سەرجەم بانک و کۆمپانیاکان دادەشکێنرێت.