گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ملم لەموو باریکترە,,

ئومێد خۆشناو: ئامادەم لەسەر سکاڵاکەى مەحمود سەنگاوى بچمە بەردەم دادگا

2021.03.03 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئومێد خۆشناو: ئامادەم لەسەر سکاڵاکەى مەحمود سەنگاوى بچمە بەردەم دادگا

ناس کورد-

پارێزگارى هەولێر ئامادەیی نیشاندا بۆ چونە بەردەم دادگا لەسەر سکاڵایەک کە چوار ساڵ لەمەوبەر مەحمود سەنگاوى لەسەرى تۆمارکردووە و دەڵێت، لەبەردەم دادگا ملى لەموو باریکترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە( 3ى ئادارى 2021) لەشارى هەولێر بەڕێوەچوو، ئومێد خۆشناو پارێزگارى ئەو شارە ڕایگەیاند "منیش لەمیدیاوە بیستوومە کە مەحمود سەنگاوى دەیەوێت سکاڵاکە کە لەدژم تۆمارى کردبوو بجوڵێنێت ئەگینا هیچى فەرمیم بەدەست نەگەیشتووە"

 

وتیشى "ئەگەر دادگا لەسەر ئەو سکاڵایە بانگهێشتم بکات ئەوا من ملم لەموو باریکترە بەرامبەر دادگا و بۆ ئەو سکاڵایە و بۆ هەر سکاڵایەکى تر کە لەدژم بکرێت ئامادەم بچمە بەردەمى".

 

دواى ئەوەى ساڵى 2017 ئومێد خۆشناو سەرۆکى پێشووى فراکسیۆنى پارتى  لەپەرلەمانى کوردستان و پارێزگارى ئێستاى شارى هەولێر مەحمود سەنگاوى بەرپرسى میحوەرى خانەقینى بەفرۆشتنى چەکى میلانۆى ئەڵمانى تۆمەتبار کرد، ناوبراو سکاڵاى یاسایى لەدژى تۆمارکرد بەڵام بەهۆى بوونى پارێزبەندییەوە ئومێد خۆشناو نەچووە بەردەم دادگا.