گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’فڕۆکەى پارێزراو و ئۆتۆمبێلى کراوە’’ وردەکاریی نوێ لەبارەى گەشتەکەى پاپا بۆ عێراق 

2021.03.03 - 11:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’فڕۆکەى پارێزراو و ئۆتۆمبێلى کراوە’’ وردەکاریی نوێ لەبارەى گەشتەکەى پاپا بۆ عێراق 

ناس کورد-

 

سەربارى بەرزبوونەوەى ئاستى توشبوون بەپەتاکە، وڵاتى ڤاتیکان جەخت لەسەر جێبەجێکردنى گەشتەکەى پاپا بۆ عێراق دەکاتەوە کەبڕیارە لە5ى ئازار ئەنجامى بدات، وتەبێژى ڤاتیکانیش دەڵێت، سەرجەم ڕێکارە تەندروستیەکان دەگیردرێنە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ئەسۆشێتیدپرێسى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ى ئادارى 2021) ڤاتیکان جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پلانى گەشتەکە دواى دابەزینى ئاستى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا بووە بەڵام لەپڕ شەپۆلى توشبوون بەڤایرۆسەکە سەریهەڵداوەتەوە.

 

ماتێۆ برۆنى وتەبێژى ڤاتیکان دەڵێت، هەموو ڕێکارە تەندروستیەکان دەگیرێنە بەر و گەشتەکەى پاپاش کارێکە لەکارەکانى بەرپاکردنى خۆشتەویستى لەسەر زەوى بۆ خەڵک و هەروەها بۆ مەسیحییەکانى.

 

بەپێی راپۆرتەکە، پاپا ئۆتۆمبێلى گولەنەبڕ بەکاردەهێنێت لەسەرجەم هاتوچۆکانیدا لە عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا پاپا لە ئۆتۆمبێلێکى کراوەوە ئامادەى مەراسیمێک دەبێت لە یاریگاى نێودەوڵەتى هەولێر کە چاوەڕوان دەکرێت 10 هەزار کەس بەشداربن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڤاتیکان بۆ گەشتەکەى پاپا هەموو ڕێکارەکانى گرتووەتە بەر، پاپاش بەڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەتەمەنى 84 ساڵیدا کوتراوە و شاندێکیش لەڤاتیکانەوە یاوەرى دەکات کە بریتین لە 20 ئەندام و هەروەها نزیکەى 70 میدیاکاریشى لەگەڵدایە و گەشتەکەش بەفڕۆکەیەکى تایبەت و بەپاپا ئەنجامدەدات.

 

برۆنى دەشڵێت، زۆرینەى عێراق گەنجن و چالاکیەکانى گەشتەکەش لەچاو زۆرینەى دانیشتوان بچوک دەبێت و پلانى گەشتەکەش گردبوونەوەیەکى سنوردارى خەڵکییە و هەموو ڕێکارە تەندروستیەکانیش دەگیردرێتە بەر.

 

لەبارەى دوانەخستنى گەشتەکەشەوە وتەبێژى ڤاتیکان باسى لەوەش کردووە، ئەم ماوەیە یەکەمین چرکەساتە بۆ گەشتێکى لەو شێوەیە و پێویستیەکى زۆریشە پاپا ئەنجامى بدات.

 

ئاژانسەکە دەشڵێت، ئامانجى سەردانەکە هاندانى چینە مەسیحیەکانە لەعێراقدا کە دووچارى چەوسانەوە و توندوتیژى بوون و هەروەها هاندانە بۆ بەردەوامى دیالۆگ لەگەڵ لایەنە شیعەکانى عێراقدا و بۆ ئەو مەبەستەش یەکەمین دیارى پاپا لەگەڵ عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراقدا دەبێت.

 

برۆنى ئەوەشى نەشاردووتەوە، کە ئەگەرى بەربەست لەبەردەم گەشتەکەیدا هەبێت بەڵام پاساوەکەى بەوە هێناوەتەوە ڤاتیکان خۆشتەویستى عێراقیەکان بۆ پاپا دەکاتە پێوەر.