گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە وێنە؛ شوێن و سەکۆى هەڵدانى موشەکەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکەى ئەنبار

2021.03.03 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
بە وێنە؛ شوێن و سەکۆى هەڵدانى موشەکەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکەى ئەنبار

ناس کورد-

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق دۆزینەوەى شوێنى هەڵدانى ئەو موشەکانەى راگەیاند، کە ئاڕاستەى بنکەى عەین ئەسەد کران لە پارێزگاى ئەنبار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  

لەوێنەکاندا ئۆتۆمبێلێک دەردەکەوێت کە وەک سەکۆى هەڵدانى موشەکەکان بەکارهێنراوە، لەگەڵ ئامێرێکى بچوکى ئینتەرنێت.

 

لاى خۆیەوە، شانەى میدیاى ئەمنى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 10 موشەکى جۆرى گراد لەبنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد کەوتونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى ئەوتۆى لێکەوتبێتەوە و هێزە ئەمنییەکان سەکۆى هەڵدانى موشەکانیان دۆزیوەتەوە.  

  

هاوکات، قەترى سمرمند سەرکردە لە حەشدى عەشایەرى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکرد، بنکەى عەین ئەسەد روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەتەوە سەرەڕاى ئەوەى زیاتر لە 20 هەزار سەربازى عێراقى لێیە لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان.  

  

وتیشى موشەکەکان لە ناوچەى بەیادرى ناحیەى بەغدادییەوە هەڵدراون.  

 

me_ga.php?id=13816me_ga.php?id=13815me_ga.php?id=13814me_ga.php?id=13809me_ga.php?id=13808me_ga.php?id=13812me_ga.php?id=13811me_ga.php?id=13813me_ga.php?id=13810