ناس کورد-
فەرماندەیی گشتى پڕۆسە سەربازییەکان لەکەرکوک دەستپێکردنى پڕۆسەیەکى سەربازى لەچەندین میحوەرى پارێزگاکەوە بەسەرپەرشتى راستەوخۆى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعد حەربییە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانج لە پڕۆسە سەربازییەکە پاککردنەوەى ناوچەکانى باشورى خۆرئاواى کەرکوکە لە پاشماوەکانى داعش، وەکو دۆڵى حەمرین و پەڵکانە.
وتیشى پرۆسەکە بەسەرپەرشتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت، بەبەشدارى سوپا و پۆلیسى فیدراڵى و هێزى تایبەت و حەشدى شەعبى و عەشایەرى و هێزى ئاسمانى.
حەربییە باسى لەوەشکرد، پڕۆسەکە بۆ دابینکردنى ئاسایشە بۆ سنورەکانى نێوان فەرماندەى پڕۆسەکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین.