ناس کورد-
توشبوویەکى کۆرۆنا دواى 83 رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە چارەسەرى توشبووانى ئەو ڤایرۆسە لە سلێمانى، پەتاکەى تێپەڕاند و نەخۆشخانەى جێهێشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێرش حەیدەر سەرپەرشتیارى تیمى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "نەخۆشێک نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا داغڵی نەخۆشخانە کرا (واتە 83 ڕۆژە لە نەخۆشخانەیە) کە ڤایرۆسەکە سەدا هەشتای سییەکانی گرتبووەوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهەوڵی دکتۆر و کارمەندەکان چارەسەری پێویستی بۆ کرا، دوێنێ بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ناو خێزانەکەی.