ناس کورد-
هێرشى موشەکى کرایە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار، کە هێزەکانى هاوپەیمانانى لێجیگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەمڕۆ چوارشەممە بە "ناس" ى راگەیاند، 10 موشوکى کاتیۆشا ئاڕاستەى بنکەى عەین ئەسەد کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى هێرشەکەوە نازانرێت.
هێرشەکە دواى کەمتر لە هەفتەیەک دێت لە هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەکى گروپە چەکدارەکان لەسەر سنورى عێراق و سوریا، لە تۆڵەى هێرشە موشەکییەکانى بەغدا و هەولێر.