گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.. لە فەڕەنساوە سکاڵا لەسەر ئەسەد تۆمار دەکرێت

2021.03.03 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.. لە فەڕەنساوە سکاڵا لەسەر ئەسەد تۆمار دەکرێت

ناس کورد-

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، سێ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە ھێرشەکانی سەر غوتەی ڕۆژھەڵات لە ساڵی 2013دا، بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" و "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" داوایەکی یاساییان لەدژی ڕژێمی ئەسەد بەرزکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھەریەک لە ناوەندی میدیا و ئازادی ڕادەربڕینی سووری، دەستپێشخەری دادگەریی کۆمەڵگەی کراوە و "ئەرشیفی سوریا" کە سێ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنین لە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زۆری بەڵگە، دۆكيومێنت، وێنە و ڤیدیۆیان لەسەر ھێرشە کیمیاییەکەی مانگی ئابی ساڵی 2013ی سەر ناوچەی غوتەی رۆژھەڵاتیان کۆکردووەتەوە.

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" و "تاوانی دژی مرۆڤایەتی" سکاڵا لە دژی ڕژێمی ئەسەد لە دادگای تاوانەکانی پاریس تۆماردەکەن.

 

ھادی ئەلخەتیب، بەڕێوەبەری ئەرشیفی سوریا کە بۆچوونی خۆی لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوەکەوە بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ڕژێمی سوریا لە بارەی بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی شەفاف نەبووە و پێویستە رژێم بە بەرپرسیاری ئەم ھێرشانە دابنرێت.

 

لای خۆیەوە مازن دەرویش، بەڕێوەبەری ناوەندی میدیا و ئازادی ڕادەربڕینی سوری ڕایگەیاند، بۆ دادگاییکردنی رژێمی ئەسەد پێویستە دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی پێکبھێندرێت.