گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی جیهانی باس لە دۆخی کۆرۆنا لە عێراق دەکات

2021.03.03 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی باس لە دۆخی کۆرۆنا لە عێراق دەکات

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، دۆخی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تاڕادەیەک جێگیربووە دوای ئەوەى لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئامارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و دەڵێت، "عێراق بڕێکی باش لە ڤاکسینەکان دابین دەکات." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وائیل حتاحت، سەرۆکى تیمی فریاگوزاری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی ئازاری 2021) دەڵێت، "بڵاوبوونەوەى جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا کە خێراتر بڵاودەبێتەوە نیگەرانی دروست کرد، بەڵام ڕێکخراوەکە تێبینی ئەوەى کردووە کە هەفتەی ڕابردوو دۆخەکە تاڕادەیەک سەقامگیر بووە لەڕووی ژمارەی توشبووانەوە."

 

باسی لەوەشکرد کە "سەقامگیری لە ژمارەی توشبوواندا ئەرێنییە و نیشانەی ئەوەیە کە دۆخی پەتاکە بەرەو سەقامگیری دەڕوات،" بەڵام جەختی کردەوە کە "سەختە بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بدرێت."

 

وائیل حتاحت ڕاشیگەیاند، ئەو پارێزگایانە کە هێشتا بەرزبوونەوەى ژمارەی توشبووانی تێدا ڕووی نەداوە دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ئەوە ڕوو بدات، بۆیە پێویستە بەرپرسان تەرکیز بخەنەسەر ئەوە و ئاگاداری بن."

 

لەبارەى ڤاکسینەکانەوە، سەرۆکى تیمی فریاگوزاری لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی، "ڕێکخراوەکە خۆشحاڵە بە گەیشتنی کاروانی یەکەمی ڤاکسینەکان، بەڵام ئەوە بەس نییە و لە هەفتەی داهاتوودا بڕێکی زیاتر لە ڤاکسینەکان دەگاتە عێراق و ئەوەش تاڕادەیەکی باش گەرەنتی قۆناغی یەکەمی کوتانی هاوڵاتیان دەکات."