کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک دەڵێت چەکدارانی داعش ئەنجامدەری زنجیرە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر شارەکەیە. . سه‌عد حه‌ربییه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، رایگه‌یاند وه‌ك بهرپهرچدارانهوهی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ی سێ رۆژه له باشووری كه‌ركووك ده‌ستیان پێكردووه بۆ سه‌ر داعش چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له هاووڵاتییانی سڤیل له شاری كه‌ركووك بكه‌نه‌وه. . حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه دا داعش ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان خۆی رابگرێت چاوه‌ڕێ ناكه‌ن بتوانن ئاسایشی شاری كه‌ركووك تێكبده‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه رێكخراوه‌كه به دانانی بۆمب له ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و كه‌نار رێگاكان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییانی سڤیل بكەنە ئامانج. . ئەو فەرماندە سەربازییە ڕایگەیاند بۆ ڕۆژانی جەژنی رەمەزان پلانی ئه‌منی تایبه‌تیان ئاماده كردووه و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار له ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه نه‌بنه‌وه. . بەهۆی زنجیرەەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک له چه‌ند خاڵێكی جیاوازی شاری كه‌ركووك ، شەش كه‌س شەهید بوون و 18ی دیكه‌یش برینداربوون.