ناس کورد-
ئەگەرچی چاوەڕواندەکرا دابڕانی سێرجیۆ ڕامۆس لەیارییەکانی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە زیاتر بخایەنێت، بەڵام ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی مژدەبەخشیان دایە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید کە بەمزووانە کاپتنەکەی مەدرید دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارەکەی مەدرید قۆناغی باشی چارەسەرییەکانی بڕیوە و چەند ڕۆژێکە بەتەنها یاری بە تۆپ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە پێدەچێت ڕامۆس پێش ئەو وادەیەی کە دیاریکرابوو کە دوو مانگ بوو بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نێو یانەکەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، پزیشکەکانی یانەکە هەوڵدەدەن کاپتنەکەی مەدرید بۆ یاری گەڕانەوەی یانەکە بەرامبەر ئەتڵەنتا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامادەبکەن.