گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر چی سزادراوە؟

ڕونکردنەوەیەک لەهاتوچۆی هەولێرەوە لەبارەی سزادانی شۆفێرێکەوە

2021.03.02 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەهاتوچۆی هەولێرەوە لەبارەی سزادانی شۆفێرێکەوە

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک گوایە، لەشاری هەولێر کەسێک بەهۆی پێش ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر کەوتووە سزا دراوە، هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسە لەسەر تیژڕەوی سزا دراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەهەندێک پەیج و سایت بابەتێک بڵاوکرایەوە گوایە کەسێک لەناو تونێلی پیرمام تەنها لەبەر ئەوەی بەپێش ئوتومبێلێ بەڕێوەبەری هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە کەوتۆتەوە سزادراوە و بابەتەکە وانیشان دراوە کە ئەو کەسە بێتاوانە و داوای لێپێچینەوە دەکات و دەلێت هیچ سەرپێچیەکم نەکردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بەبەڵگەی ڤیدیۆیی نیشانی هەموو لایەکی دەدەین کەوا ئەو کەسە کە خاوەنی نیسان سێنترایەکی تایبەتی سوورە لەکاتژمێر 8:16 خولەکی بەیانی لەناو تونێلی پیرمام و لەپاش دەرچونی لەکامیرەی چاودێری بەشێوەیەکی زۆر خێرا لێخوڕینی کردووە و لەو کاتە لەئوتومبێلێکی هاتووچۆ تێپەڕیوە کە ئەفسەرێکی تێدابووە و بینیویەتی کە ئەو کەسە تیژڕۆیی دەکات، بۆیە ڕاستەوخۆ بەپێی یاسا سزای داوە لەسەر تیژڕۆیی کردنەکە کەنامەی سەرپێچیەکەش بۆ هاووڵاتیەکە چووە لەسەر ئەو تیژڕۆییە بووە، نەک لەسەر بەپێشکەوتنەوەکە ."

 

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، "وێنەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری نیشانی دەدەن کە ئەو ئوتومبێلە خێراییەکەی زۆر بەرزتر بووە لەخێرایی"