گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستی ڕوونکردنەوە لەسەر کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکان دەدات

2021.03.02 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی ڕوونکردنەوە لەسەر کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکان دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق جەخت دەکاتەوە کە بەشێوەیەکى گشتى ڤاکسینەکانى کۆرۆنا دڵنیاییان هەیە، چونکە لە ڕێگەى تاقیکردنەوەى کرداریى قۆناغ بە قۆناغەوە دروست دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى (2ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە دەڵێت، بەشێوەیەکى گشتى ڤاکسینەکانى دژە کرۆنا دڵنیاییان هەیە و سودەکەیان لە کاریگەرییە لاوەکیەکان زیاترە کە لێیان دەکەوێتەوە.

 

وەزارەتەکە درێژەى بەوەشداوە، ڤاکسینەکان لە ڕیگەى تاقیکردنەوەى زانستییەوە دروستدەکرێن کە بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕن و تێیاندا جەخت لە دڵنیاییان دەکرێتەوە، ئەوەش لە قۆناغەکانى سەرەتاى تاقیکردنەوەکاندا.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها لە کاریگەرییەکانى ڤاکسینەکە لەسەر توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەوانەى وەریدەگرن دەکرێتەوە دڵنیا دەبنەوە.

 

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینى دژە کۆرۆنای چینی گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و لەوێوە دابەشی پارێزگاکانی تر و هەرێمی کوردستانیش کرا.

 

هەر ئەمڕۆ دەستکرا بە کوتانی چەندین کەس لە عێراق بە تایبەت ئەوانەی کە هێڵی پێشەوەی بەرگریین کە کارمەندانی تەندروستین.