گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

فیلمی 09 سەرپێچیی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

2021.03.02 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
فیلمی 09 سەرپێچیی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

ناس کورد-

لەدوای بریاردان بۆ داخستنی هۆڵەکانی سینەما لەچوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام ستافی فیلمی 09، نمایشکردنی فیلمەکەیان لە وادەی خۆیدا و لە بەرواری 4ی ئادار لە سلێمانی،  ڕاگەیاند، جگە لە هەولێر و دهۆک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئاداری 2021، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک بڕیاری نوێی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکانیش داخستنی هۆڵەکانی سینەمایە.

 

لە بەرامبەردا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ستافی فیلمی 09، ڕایگەیاندووە، فیلمی 09 لە شارەکانی (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە‌، کەلار) لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەردەوام دەبێت لە ڕێکەوتی 4ی 3ی 2021 لە ژێر ڕێنمایی تەندروستی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام داوای لێبوردن لە شارەکانی (هەولێر و دهۆک) دەکەین فیلمەکە ڕادەگیرێت تا ڕۆژی 10ی 3 و دەرچوونی ڕێنمایی نوێی تەندروستی."

 

ڕانەگرتنی پەخشکردنی فیلمەکە لە چەند شارێک و ڕاگرتنیشی لەچەند شارێکی دیکە، لەکاتێکدایە، بڕیارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسەکە لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.