گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وەزیرى دارایى عێراق باس لە پشکى هەرێم و بودجە و موچە دەکات

2021.03.02 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایى عێراق باس لە پشکى هەرێم و بودجە و موچە دەکات

ناس کورد-

وەزیرى دارایى عێراق دەڵێت، تائێستا ئاگاداری وەشاندنی کۆتایى پڕۆژەیاساى بودجەى 2021 نین و دەڵێت، بابەتى پشکى هەرێمى کوردستان هێشتا یەکلایى نەکراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى، وەزیرى دەرایى عێراق (2ى ئازارى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە باسى لەوەکردوە، "تائێستا وەشاندنی کۆتایى پڕۆژەیاساى بودجە نازانین و پێشکەش نەکراوە بۆ دەنگدان، بەپێى پەیوەندیەکانمان مادەکانى گۆڕانکارى زۆریان تێدا نەکراوە، بەتایبەتى دواى ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمان کردمان."

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، "کورتهێنان کەمکراوەتەوە بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئەوەش لە چوارچێوەى تواناکانى حکومەتە بۆ ئەوەى بە قەرزى دەرەکى و ناوخۆیى پڕی بکاتەوە بەبێ ئەوەى کاریگەرى لە قەرزە گشتیەکان بکات."

 

سەبارەت بە موچەى فەرمانبەران، وەزیرى دارایى ڕایگەیاندووە، "سەرەتاى ئەم مانگە داهات زیادى کردوە بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و ئەوەش دەمانگێڕێتەوە بۆ سەقامگیرى لە کاتەکانى دابەشکردنى موچەدا، لە مانگى ئازاردا دابەشکردنى بەپێى کاتى خۆى و ئەو داهاتە دەبێت کە بەردەست دەبێت."

 

عەلاوى سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە هێماى بۆ ئەوەکردوە، "هیچ بابەتێکى هونەرى ڕێگرنییە لەبەردەم دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە، بەڵکو پشکى هەرێمە، وەزارەت داواى کردوە بودجەیەکى تێپەڕێنراو لە پەرلەمان وەربگرێت بۆ ئەوەى نەخشەڕێگاى کۆتایى وڵات بزانێت."