گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ئەمریکا ڤیدیۆی نوێی ساتی بۆردومانەکەى ئێران لە عێراق بڵاودەکاتەوە

2021.03.02 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ڤیدیۆی نوێی ساتی بۆردومانەکەى ئێران لە عێراق بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

کەناڵێکى ئەمریکى گرتەى ڤیدیۆیى موشەکەکانى ئێرانى بۆ سەر بنکەیەکى سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە کە لە سەرەتاى ساڵى ڕابردوو لە تۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودس ئەو بنکەیەی بۆردومان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرتەکە کەناڵى "CBS NEWS" بڵاویکردوەتەوە و تێیدا موشەکە بالستیەکانى ئێران لە بنکەى سەربازى "عین الاسد" دەکەونە خوارەوە، لەو بنکەیەکدا نزیکەى دوو هەزار سەربازى ئەو وڵاتەى تێدا بووە، ئەوەش گەورەترین هێرشى موشەکى بووە دژى هێزەکانى ئەمریکا.

 

بەپێى کەناڵەکە، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان گرتە ڤیدیۆییەکانى تۆمار کردوە و تێێدا دەردەکەوێت کە سەربازانى ئەمریکا بەهۆى موشەکەکانەوە هیچیان پێنەکراوە، جگە لە هەڵاتن و خۆشاردنەوە، هەر موشەکەى کڵاوەیەکی هەڵگرتبوو کە زیاتر لە هەزار تۆن مادەی تەقینەوە بووە.

کەناڵی CBS NEWS لە زارى سەربازانى ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە، پێش کەوتنەوەى موشەکەکەکان زیاتر لە 50 فڕۆکە و هەزار سەرباز شوێنەکەیان جێهێشتووە، باشترین ناوچەش بۆ خۆپاراستن لەناو سەربازگەکەدا ئەو پەناگەیە بووە کە لە سەردەمى سەدام حسێن دیکتاتۆرى پێشووى عێراق دروستکرابوو، بەڵام چونکە بەشى هەمووانى نەکردووە، بەشێک لە سەربازەکان نێردراونەتە بیابانەکانى نزیک و لە مەودایەکى پارێزراوەوە سەیرى هێڕشەکە موشەکیەکەیان کردووە.

هێرشەکە کە 8ى کانونى دووەمى 2020 ڕویدا و تێیدا ئێران ژمارەیەک موشەکى گرتە سەربازگەى "عین الاسد"، بەپێى زانیاریەکانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکاش کوژراوى لێنەکەوتووەتەوە و تەنها 109 سەرباز تووشى شڵەژانى مێشک بوون.

هێرشەکە لە تۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانى بوو کە چەند ڕۆژێک پێش ئەوە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمریکاوە لە شارى بەغدا کوژرا، ئەوەش دواى ئەوەى ئەمریکا چەندین جار سولەیمانى بەوە تۆمەتبار کردبوو کە دەستى هەیە لە کوشتنى زیاتر لە 600 سەربازى ئەمریکى، هەروەها پلانى داناوە بۆ ئەنجامدانى چەندین هێرش بۆ سەر سەربازان و بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا.