گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵێنێکی پێدان

جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی ماڵی ئەو ئاسایشەی کرد لە بازگەی تاسڵوجە کوژرا

2021.03.02 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی ماڵی ئەو ئاسایشەی کرد لە بازگەی تاسڵوجە کوژرا

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی ماڵی ئەو ئاسایشەی کرد لە لە مانگی ڕابردوو لە بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی کوژرا و دڵنیایی پێدان کە بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەیسەکە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەھید (شاخەوان ئەحمەد محمد)م کرد کە لە ڕێکەوتی 10ی شوبات لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزییەک دروست بوو لە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە دەرئەنجام بە داخەوە کاک شاخەوان شەھید کرا و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سەردانەکەمدا ھاوخەمی خۆم بۆ لە دەستدان و شەھید بوونی شەھید (شاخەوان) دەربڕی و بەڵێن و دڵنیایمدا بە بنەماڵە بەڕێزەکەی کە بە پێی یاسا مامەڵە لە گەڵ کەیسەکە دەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "ھەموو پشتگیرییەک و ھاوکارییەکم دەربارەی کەیسەکە بۆ دەربڕین."

 

لە ڕێکەوتی 10ی شوباتی 2021، لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بەهۆی ڕوودانی شەڕ لەنێوان چەند پێشەرگەیەک و چەند کارمەندێکی ئاسایشی بازگەکە، بەهۆیەوە شاخەوان ئەحمەد گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

 

لەبارەی ڕووداوەکەوە، وا باس کرا کە پێنج پێشمەرگەی سەر بە هێزەكەی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە ڕێگای چەمچەماڵ-سلێمانی دەستیان شكاندووەتەوە بەسەر سەر ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە."

 

دوای ڕووداوەکە، حاكم مەمەند، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە کە گەیشتووەتە بازگەی تاسڵوجە ئاساییشی بازگەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە ئۆتۆمبێلێك لە ڕێگا دەستی شكاندووەتەوە سەری و شەڕیان پێفرۆشتووە، ئەوانیش ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلەکە گرتووە و داوای ناسنامەیان لێ کردوون، بەڵام کاتێک ڕەتیان کردووەتەوە ناسنامە بدەنە بازگەکە، بووەتە شەڕ لەنێوانیان.