گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کازمی: وڵاتمان لە داڕووخان ڕزگارکرد و یەدەگی نەختینەیش چوار ملیار دۆلار زیادی کردووە

2021.03.02 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: وڵاتمان لە داڕووخان ڕزگارکرد و یەدەگی نەختینەیش چوار ملیار دۆلار زیادی کردووە

ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرکەوتوو بوون لە ڕێگریکردن لە ڕووخانی وڵات لە ڕووی ئابوری و داراییەوە و هەنگاوی چاکسازیی گرنگیان ناوە کە لە وەرەقەی سپیی چاکسازیدا جەختیان لەسەر کردبووە و دەڵێت، یەدەگی نەختینەی عێراق چوار ملیار دۆلار زیادی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق (2ی شوباتی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، کازمی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی، "پێویستە وەزیرەکان هەڵەکانی حکومەتەکانی پێشوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییە ستراتیژییەکاندا دووبارە نەکەنەوە، بە بیرۆکراتییانە مامەڵە لەگەڵ ئەوکێشانەدا نەکەن کە دەبێتە هۆی پەکخستن و دواکەوتنی خزمەتگوزارییەکان و تەواوکردنی پڕۆژەکان".


کازمی ئەوەشی وتووە، "دەستنیشانکردنی ئاستەنگییەکان زۆر گرنگن بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتووانە بەربەستەکان لابەرین و بەرەو پێشەوە بڕۆین".


سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، "لەئێستادا وڵات بە چەندین قەیراندا تێدەپەرێت، هەوڵ هەیە بۆ ڕێگریکردن لە کاری حکومەت، سەرکەوتووبووین لە ڕێگریکردن لە ڕووخانی وڵات لە ڕووی ئابوری وداراییەوە و هەنگاوێکی چاکسازی گرنگمان نا کە لە وەرەقەی سپیدا جەختمان لەسەر کردبوو، بۆیە توانیمان بەردەوام بین لە پێدانی موچە بە ڕێکوپێکی دوای ئەوەى کە گرەویان لەسەر ڕووخانی دۆخەکە دەکرد".


کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەدەگی نەختینەیی عێراق چوار ملیار دۆلار زیادیکردووە، توانیومانە گەندەڵی لەمەزادی بەدناوی دراوەکانیش بنبڕ بکەین، ئەوە بابەتە لە ئێستادا بووە بە ڕابردوو".


کازمی باسی ئەوەشکردووە، "وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی و پلاندانانمان ئاڕاستە کردووە بۆ کارکردن بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەو نەخۆشخانانەی کە لە ساڵی 2009وە لە کاردان و تائێستا نەخراونەتە بواری جێبەجێیکردنەوە".


لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە، کازمی وتی، "وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاراستە کردووە کە دەبێت ڤاکسینەکە ڕاستەوخۆ لە وڵاتانی بەرهەمهێن و کۆمپانیاکاندا هاوردە بکەن وبەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نێوەندگیرەکان نەکەن".


سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، "عێراق توانیوویەتی سەرکەوتووبێت لەوەی کە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵە گرنگەکەی لە سیاسیەتی دەرەوەیدا، بۆیە لەئێستادا متمانەیەکی زۆر بەڕۆڵی عێراق هەیە لە بواری دۆسییەکانی سەقامگیری وگفتوگۆکاندا".