گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوەکەى چییە؟

پەروەردەی سلێمانی باس لە ئەگەری داخستنەوەی قوتابخانەکان دەکات

2021.03.02 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی سلێمانی باس لە ئەگەری داخستنەوەی قوتابخانەکان دەکات

ناس کورد-

پەروەردەی سلێمانی باس لە ئەگەرەکانی داخستنی قوتابخانەکان دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات، ئەگەر بڕیارێکی لەوجۆرە بدرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پابەند دەبین پێوەی بەڵام بەناچاری دەبێت سەرجەم قوتابی و خویندکاران پەنا بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی بدەن چونکە سەرجەم قوتابی و خوێندکاران کۆدی تایبەت بە خۆیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی (2ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، هەوڵەکان لە ئێستادا بۆ ئەوەیە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان توند بکرێتەوە لە قوتابخانەکان و دایکان و باوکانیش هەوڵبدەن هانی منداڵەکانیان بدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و جگە لەوەش وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە هەرکەس دەمامکی پێ نەبێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت ڕێگری لە هاتنە ژورەوەی بکرێت "ئەگەر نوری چاویشمان بێت".

 

باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانەوە تاوەکو ئێستا ئامارەکانی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە ڕێژەیەکی مەترسیدار بەڵام لەگەڵ ئەوەش پابەندبوون بەڕێنماییەکان کارێکی باشە.


ئەوەشی وت، "تاوەکو 10ی ئەم مانگە وەکو پەروەردەکان ئامارێکی نوێی کۆرۆنا دەدەنە وەزارەتی پەروەردەو دواتر ئامارەکە دەچێتە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆناو لەوێوە بڕیار دەدرێت لەبارەی پرۆسەی خوێندن، چونکە ئێمە ناتوانین بڕیاری ڕاگرتنی خوێندن بدەین و ئەوەش بڕیارێکی تەندروستییەو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەدرێت".


لەبارەی پلانی داهاتووی پەروەردە ئەگەر لە 10ی ئازار لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان بدرێت، مامۆستا دڵشاد عومەر وتی، "ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمە نییە، بەڵام ئەو بڕیارە ئەگەر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بدرێت ئەوا پابەند دەبین پێوەی ئەوکات دەبێت پەنا بۆ (ewana) ببەینەوە کە پێشتر وەکو پاڵپشتیکار دیاریکرابوو، بەڵام ئەمجارە دەبێت بکرێتە ناچاری و پێویستە قوتابیان و مامۆستایان پابەندبکرێن چونکە سەرجەمیان کۆدی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ داخڵبوون بە سیستەمەکەو لەو رێگەیەوە دەبیت پرۆسەی خویندن تەواو بکرێت."


ئاشکراشیکرد، ناکرێت بە خوێندنی 10% بۆ 15% پرۆگرامەکانی خوێندن بوترێت خوێندنی ئەو ساڵە کۆتایی هاتووە وەکو ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو بەدیمان کرد، چونکە ئەوە مەترسییە لەسەر پرۆسەی خوێندن و ئایندەی وڵاتەکەمان و کاریگەری ئەو چەند ساڵەش ئێستا تاڕادەیەک ئاشکرا بووەو زۆربەی دایک و باوکان نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان گەیشتوونەتە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی و فێری خویندن و نوسین نەبووە.


جەختی لەوەشکردەوە، "وەکو پەروەردەکارێک پێمان باشە ڕێککارەکان توند بکرێنەوە و بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان نەدرێت لە ئەگەر زیادبوونی مەترسییەکانیش خوێندن لە ڕێگەی (ewana) تەواو بکرێت و مامۆستایان و خویندکاران و دایکان و باوکانیش ناچاربکرێن بە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە بۆ تەواو کردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و ناکرێت وەکو ساڵانی ڕابردوو بێت چونکە ئەوە غەدرە لە وڵاتەکەمانی دەکەین و مەترسی لەسەر داهاتووی وڵاتەکەمان دەبێت."