ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ڕانیە – دوکان دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک نیسان پیکابێک ڕوویدا و بووەهۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس کە شۆفێر و سەرنشینی پیکابەکە بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری ڕودانی ڕووداوەکە تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ترێلەکە و خێرایی زیاد لە پێویستی پیکابەکە بووە، واتا پابەندنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نەبوون."