گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

قەڵادزێ؛ لێکۆڵینەوە لە ’’گیانلەدەستدان’’ی ژنێک دەکرێت

2021.03.02 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ؛ لێکۆڵینەوە لە ’’گیانلەدەستدان’’ی ژنێک دەکرێت

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنێک دەکەن کە هۆکارەکەی نەزاندراوە و بەوهۆیەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەنراەیە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە هۆکاری مردنەکەی نەزاندراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنەکە بەناوی ( ن . م . ع ) تەمەنی 27 ساڵە و ژنی ماڵ بووە و دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدانە لە قەڵادزێ.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.