ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، سبەینێ لەچەند کاتێکی جیاوازدا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم باران دەبارێت و لەگەڵ زیادبوونی خێڕایی با و پلەکانی گەرمیش کەمێک دادەبەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، شارەزا لە کەشناسی (سێشەممە 2ی ئاداری 2021) لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی زیاتربوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست لە سەرناوچەکانمان لەکاتە جیاوازەکانی سبەینێ لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و لێزمە باران ھەیە لەگەڵ بارینی تەرزە لەھەندێک ناوچەدا ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حاڵەتەکە بەھاریە و زیاتر کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چربوونەوە و ھەورە تریشقە روودەدات و رێژەی دابارینیش بەھەمان شێوە دیاری نەکراوە، لەناوچە ھەیە باران زۆر دەبارێت و ناوچەش هەیە نمە باران دەبێت، بۆیە بەگشتی رێژە نادیارە لەم حاڵەتانەدا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە لەکاتی داباریندا نزمبوونەوەی پلەی گەرمی روودەدات و خێرای با لە پێش باران بارین چالاک دەبێت بەخێرای 15 تا 20 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا ."