ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێری 4:30 خولەکی ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە فەیسبوکی فەرمییخ خۆی ڕایگەیاند، "کاتژمێر 4:30 ئەمڕۆ ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە دەروازەی هەولێر نزیگ بازگەی شێراوە لەلایەن وەزیری تەندروستی وەردەگیرێت و پێشوازی لە تیمەكە لێدەکرێت."
سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستیی هەرێم (یەكشەممە 28ی شوباتی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "رۆژى دووشەممە كاروانی یەكەمی ڤاكسینێكی چینی دەگاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان كە پێنج هەزار دانەیان پشکی هەرێمی کوردستانە."
وتیشی، "پاش گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە، دوای ئەوە بڕیار لەكاتی دابەشكردن و بەكارھێنانی دەدرێت، چوار هەزار دانەیان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت و بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، هەندێکیشی بەو هاووڵاتیە چینایان دەدرێت کە لە هەرێمی کوردستانن."
باسی لەوەشكرد، چاوەڕوانی گەیشتنی كاروانی دیكە دەكەن و ئەگەری هەیە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو كاروانی دیكەیان پێبگات.