ناس كورد-
وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان 13 بڕیارى نوێی دەرکرد، تایبەت بە رێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڕیارەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رێکارەکانى خۆپارێزى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بەردەوام دەبێت تا رۆژى 10 ى ئازار، دواتر جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەى ئاینى و کۆمەڵایەتى و پرسە قەدەغەیە، بەڵام رێگە بە ئاهەنگى بوک گواستنەوە دەدرێت بەمەرجێک ڕێژەیەکى سنوردار لە هۆڵى ئاهەنگەکە ئامادەبن.