گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

چوار گەنج لەهەولێر کچێکیان رفاند و دەستگیرکران

2021.03.02 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
چوار گەنج لەهەولێر کچێکیان رفاند و دەستگیرکران

ناس کورد-

 

نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دەستگیرکردنى چوار گەنجى راگەیاند لەسەر رفاندنى کچێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هاووڵاتیەک بەناوی (ش،أ) سەردانی نووسینگەی منارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کردووە و سکاڵای تۆمارکردووە بە هۆی وون بوونی کچەکەی کە نەوجەوان بوو بە ناوی ( ن، ش، أ).

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆیە دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ئافرەتە نەوجەوانەکە بە پێی ماددەی (٧)ی  خێزانی.

May be an image of one or more people and people standing

بەپێی راگەیەنراوەکە، دواى ماوەیەک لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داڵدەدانی ئافرەتە نەوجەوانەکە گەیشتونەتە ئەنجام و لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٣/١) کاتژمێر (١)ی شەو مەفرەزەیەک توانیویانە باندێک دەستگیر بکەن کە لە چوار کەس پێک هاتبوون کە ئافرەتە نەوجەوانەکەیان داڵدەدابوو لە ماڵێک.

 

باس لەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار کەسیە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر داگیرا لە جۆری (کریستاڵ) لە کاتی ئێستادا ڕێکارە یاساییەکان جێ بە جێ دەکرێت بەرامبەر ئەو باندە و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامە.