گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى هەڵەبجە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئاگادار دەکاتەوە 

2021.03.02 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەڵەبجە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئاگادار دەکاتەوە 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی دەکات کە تیمی پزیشکانی ئێران سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەن و بۆ ئەوەش داوا لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی دەکات سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بکەن بە مەبەستی ناونوسین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى پارێزگای هەڵەبجە (2ى ئازارى 2021) لە پەیجی خۆی لە (فەیسبووک) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، تیمی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەن لە پسپۆڕیەتی (چاو، سنگ، پێست) و بۆ ئەوەش ئاگاداری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی دەکەین کە پێویستیان بە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی بەرکەوتن بە چەکی کیمیاوی ھەیە سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بکەن بە مەبەستی ناونوسین.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وەکو تێبینی نوسیویەتی "پێویستە پزیشکانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پشگیری و ھەڵسەنگاندنیان بۆ داواکار کردبێت وە داواکار پێویستە پشکنینی سیتی سکانی سنگی پێ بێت و ھەروەھا پشکنینی کاری سیەکانی کردبێت لە ناو نەخۆشخانەی ناوبراو یاخود نەخۆشیەکانی چاو و پێویستیان بە چاندنی گلێنەی چاو ھەبێت".